پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی ئۆجالان بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتی شاری بورسەیان کرد.

جەنگیز یورەکلی، نەوروز ئویسال، ئوزگور ئەڕول و مازڵۆم دینچ بۆ ئەوەی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتی شاری بورسەیان کرد.

لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە پارێزەران سەردانی بەرپرسان دەکەن، بەڵام ڕێگا بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان نادرێت.

ف.ق