پارێزەرانی ئۆجالان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە گەڵی، داواکاریان پێشکەش کرد

پارێزەران بە مەبەستی سەردانکردنی ئیمرالی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالاندا داواکاریان پێشکەشی داواکاری گشتی بورسا کرد.

هەر یەک لە نەورۆز ئویسال و جەنگیز یورەکلی و فایق ئوزگور ئەڕۆل و مەزڵوم دینچ پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدواللە ئۆجالان کە لە گرتووخانەی ئەمنی باڵای پیتی (F)ی ئیمرالی زیندانی کراوە، بۆ ئەوەی سەردانی ئیمراڵی بکەن و چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجام بدەن، داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی بورسا کرد.

پارێزەران لە ٧ی مانگی ئابی ٢٠١٩وە تا ئێستا هەموو هەفتەیەک داواکاری پێشکەشی داواکاری گشتی بورسا دەکەن، بەڵام وەڵامی داواکارییان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدواللە ئوجالان نادرێتەوە.

ز.ش