پۆتین کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان ڕەتدەکاتەوە

ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لەبارەی دۆخی ئیدلیبەوە گفتوگۆی لەگەڵ ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا ئەنجامداوە، پۆتین ڕەتی کردووەتەوە لەبارەی ئیدلیبەوە بەشداریی کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی بکات لەگەڵ ئەردۆغان و ماکرۆن.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئێوارەی ئەمڕۆ وتوویەتی پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا ئەنجمداوە، پێشنیاری کۆبوونەوەیەکەی چوارقۆڵی بۆ پۆتین کردووە لەنێوان خۆی و پۆتین و ئەردۆغان و ماکرۆن.

ئەنگێڵا مێرکڵ، ئاشکرای کردووە، کە ڤێلادمیر پۆتین، بەشداربوونی لەو کۆبوونەوەیەدا ڕەتکردووەتەوە.

ز.ش