چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالاندا ئەنجامدرا

نوسینگەی مافەکانی سەدە ئاشکرای کرد، خانەوادەی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و زیندانییانی دیکەی سیاسی لە دوورگەی ئیمرالی چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجامداوە.

راگەیێندراوەکەی نوسینگەی مافەکانی سەدە کە لەسەر پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، بەم شێوەیە یە:

"خانەوادەی هەر یەک لە بریگرتەکانمان بەڕێز عەبدولا ئۆجالان، بەڕێز هایری کۆنار و بەڕێز ڤەیسی ئاکتاش کە لە دورگەی ئیمرالی زیندانی کراون، لە چوارچێوەی سەردانکردنی گرتووخانەی ئیمرالیدا، چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجامدا. ئەم هەواڵە بە رێزەوە بۆ رای گشتی رادەگەیێنین."

ز.ش