ڕاگه‌یاندنی کۆمیسیۆنه‌کانی باشووری کەجه‌ده‌که‌ی ئه‌وروپا بۆ هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە
کۆمسیۆنەکانی باشووری کەجەدەکەى ئەوروپا لەبارەى هەڵمەتی "کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیه، کاتی کۆتایهێنانه به قڕکردن و داگیرکاری" راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
کۆمسیۆنەکانی باشووری کەجەدەکەى ئەوروپا لەبارەى هەڵمەتی "کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیه، کاتی کۆتایهێنانه به قڕکردن و داگیرکاری" راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى کۆمسیۆنەکانی باشووری کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا) باس لە گرنگی و رۆڵی کوردانی تاراوگە و کوردانی باشووری کوردستان لە وڵاتە جۆراجۆرەکاندا کراوە و راشیانگەیاندووە، بە گوڕ و تینەوە بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئه‌مڕۆ گه‌لی باشووری کوردستان له تاراوگه‌ش به هه‌مان ڕه‌نگی وڵات له هه‌رکات زیاتر به‌په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان، که زیندانی ئیمراڵی کردووه به گه‌وره‌ترین مه‌یدانی خه‌باتی ئازادی بۆ هه‌موو گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و مرۆڤایه‌تی.
دەقی راگەیاندراوەکەى کۆمسیۆنەکانی باشووری کەجەدەکەى ئەوروپا
"کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیه، کاتی کۆتایهێنانه به قڕکردن و داگیرکاری"
له ده‌ستپێشخه‌ریی ڕێکخستنه‌کانی ئه‌وروپای کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی کورد له ئه‌وروپا، کۆمییسۆنه‌کانی باشووری کوردستان به‌شداری کاراو ڕۆڵی پێشه‌نگ ده‌بینن له چالاکی و سه‌هه‌ڵدانه‌کان له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا. هه‌ڤاڵانی ئه‌ندام له‌و کۆمیسیۆنانه‌دا به دروشمی؛ 'کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیه، کاتی کۆتایهێنانه به قڕکردن و داگیرکاری' ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، هه‌روه‌ها ڕۆڵی به‌رچاو ده‌گێڕن له بڵاوکردنه‌وه‌ی بیر و هزری ڕێبه‌ر ئۆجالان له‌لایه‌ک، له‌لاکه‌ی ترهه‌ماهه‌نگی و پێکه‌وه کارکردن له‌گه‌ڵ وڵاتپارێزان و چالاکوانان له ناو هه‌موو چین و و ڕێکخراو و بیروباوه‌ڕه‌کانی تردا ده‌که‌ن و تاوتوێی ڕێگه‌چاره‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموکرات و ئاشتی شکۆمه‌ندانه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌کادیمیستان و ڕۆشنبیرانی تاراوگه.
سه‌رباری ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی له‌لایه‌ن ژماره‌یەکی باڵا له ڕۆشنبیران و وڵاتپارێزانی باشووری کوردستان بۆ هه‌ڵمه‌تی ئازادی بۆ (ڕێبه‌ر ئۆجالان)، چالاکوانان و کوردانی تاراوگه له ئه‌وروپا، که‌نه‌دا، ئه‌مریکا و ئوسترالیا و چه‌ندین ناوچه‌ی تر له جیهاندا، کوردانی باشووری کوردستان له هه‌ر کات زیاتر بیروهزری به‌ڕێز ئۆجالان ڕاڤه ده‌که‌ن و له‌ژێر ڕۆشنایی بیروبۆچونه‌کانی ئه‌وهاوکێشه و ململانێکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
کوردانی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئه‌سکه‌نده‌نافیا، هۆڵه‌ندا و به‌لجیکا وچه‌ندین هه‌رێمی تریش ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له چالاکییه‌کاندا. ئه‌مڕۆ ئیدی هیچ بوارێک بۆ وتاری دژه‌شۆڕش و شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی نه‌ژادپه‌رست و داگیرکاری تورکیا نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ خۆڵکردنه چاوی ڕای گشتیی جیهان، که گوایه ته‌نیا که‌مینه‌یه‌ک له کوردان خاوه‌ندارێتی له ڕێبه‌ر ئۆجالان ده‌که‌ن، ئه‌مڕۆ گه‌لی باشووری کوردستان له تاراوگه‌ش به هه‌مان ڕه‌نگی وڵات له هه‌رکات زیاتر به‌په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان، که زیندانی ئیمراڵی کردووه به گه‌وره‌ترین مه‌یدانی خه‌باتی ئازادی بۆ هه‌موو گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و مرۆڤایه‌تی.
ژ.ت