ژنان لە ڕووسیا ١٥ی شوباتیان شەرمەزار کرد

ژنانی کورد لە ناوچەی دەرگاچی هەرێمی ساراتۆڤی ڕووسیا، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتیان شەرمەزار کرد.

ژنانی کورد لە گوندی تیمۆنینۆی ناوچەی دەرگاچی هەرێمی ساراتۆڤی ڕووسیا، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتیان لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد.

ژنان بەم ئامانجە لەگەڵ منداڵەکانیان چالاکیان ئەنجامدا. بیبار سولەیەڤا و تەڤرات یوسوبوڤا بە ناوی ژنان قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، ژنانی کورد تا ئازادی ڕێبەرەکەیان دەست لە تێکۆشانیان بەرنادەن.

لە چالاکیەکەدا هێزە پیلانگێڕەکان و هێزەکانی جیهان کە لە بەرانبەر داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگن، شەرمەزار کران.

ژنان ڕایانگەیاند، کلیلی چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان لە دەستی ئۆجالاندایە.

ف.ق