ژنانی تیشکی خۆر: ٢ کارگە و ٤ ئۆتۆمبیل سووتێنران

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ٣ شار کارگەیەکی دروستکردنی کاغەز و دوکانێک و ٤ ئۆتۆمبیلیان سووتاندووە.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر ئاشکرای کرد، بە مەبەستی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بەرزنرخاندنی خۆڕاگری گەریلاکان لە حەفتانین، یەکینەکانیان لە زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامداوە.

بە پێی راگەیێنراوی دەستپێشخەریەکە، چالاکیی یەکینەکانی ژنانی تیشکی خۆر لە ئامەد و ئەستەنبول و کۆجاعەلی بەم شێوەیەیە:

"١٢ی ئەیلول لە ناوچەی باغلاری شاری ئامەد ئۆتۆمبیلێکی پۆلیسی شارەوانی لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنرا.

١٣ی ئەیلول لە ناوچەی توزلای شاری ئەستەنبول، دوکانی ئەندامێکی فاشیستی ئاکەپە سووتێنرا و لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری مادیی بەر دووکانەکە کەوت. هاوکات ئۆتۆمبیلێکی مۆدێل بەرزی ئەو کەسە فاشیستەش لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنرا.

١٣ی ئەیلول لە ناوچەی گەبزەی شاری کۆجاعەلی کارگەیەکی دروستکردنی کاغەز-ی فاشیستان سووتێنرا. هەروەها ٢ ئۆتۆمبیلی هەمان کارگەش سووتێنران."

ز.ش