ژنانی کورد لە ڕووسیا گۆشەگیریان شەرمەزار کرد

ژنانی کورد لە هەرێمی ستاڤراپۆلی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد تێکۆشانیان فراوانتر دەکەن.

لە چوارچێوەی هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە'ی کەجەکە، ژنانی کورد لە هەرێمی ستاڤراپۆلی ڕووسیا بۆچوونی خۆیان دەربڕی.

ژنان گۆشەگیری ئیمڕالیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی تورک لە کەسایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەدژی گەلی کورد سیاسەتی لەناوبردن و ڕەتکردنەوە بەڕێوەدەبات.

هەروەها هێرشی دەوڵەتی تورک لە چوار پارچەی کوردستانیان وەبیرهێنایەوە و ڕاگەیەنرا، ئامانجی هێرشەکان لەناوبردنی بەهاکانی گەلی کوردە.

ژنان باسی ئەوەیان کرد کە ئەوان بەشداری لە هەنگاوی کەجەکەدا دەکەن و لە چوارچێوەی هەنگاوەکەدا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد تێکۆشانی خۆیان بەهێزتر دەکەن.

ژنان ڕایانگەیاند کە چارەسەری کێشەکان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەوڵەکانی ئۆجالان دەبێت و ئەوانەی بەدوای چارەسەریدا دەگەڕن پێویستە ڕوو لە ئۆجالان بکەن.

بەناوی ژنانی کوردی هەرێمی ستاڤراپۆل داوا لە ڕای گشتی ڕووسیا و جیهان کرا کە بۆ چارەسەری کێشەی کورد و کۆتاییهێنانی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەست بە هەوڵدان بکەن.

ف.ق