ژنانی گەنجی کورد لە فرانکفورد چالاکیان ئەنجامدا

ژنانی گەنجی کورد لە فرانکفورد بە چالاکیەک پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوی ژنانی مەخموور نیشاندا و لە شوێنێکی قەڵەبالخ لەدژی دوژمنانی ژنان پانکارتێکیان بەرز کردەوە.

ژنانی خوێندکاری کوردستانیش لە فرانکفورد لە چوارچێوەی کەمپینی 'ئێمە دەڵێین نا' لە فرانکفورد پانکارتێکیان هەڵواسی.

لە چالاکیەکەدا خاوەنداری لە هەنگاوی ژنانی گەنجی مەخموور کرا، ئاماژە بە توندوتیژی سەر ژنان کرا کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە ئەوروپا زیاتر دەبێت.

گەنجان لە میترویەکی قەڵەبالخ پانکارتی 'نا بۆ هاندانی ژنان بۆ کاری نائەخلاقی' هەڵواسی.

لە چالاکیەکەدا ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە و ئاماژە بەوەکرا،"لە هەموو جێگایەکی جیهان ڕۆح و لەشی ژنان زیندانی دەکرێت. ژنان ڕووبەڕووی مردن دەکرێن و بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن.

لەدژی سیسمی خوێناوی کە ژنان، سروشت و منداڵان دەتوێنێتەوە و بەو ڕێگایەش خۆی لەسەر پێ دەهێڵێتەوە، تێکۆشان تا ئازادی بەردەوام دەبێت."

ف.ق