کانات: دەسەڵات دەگەوزێت

فاتین کانات ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئیهادە ڕایگەیاند، هێرشی سەر کەجەدە ئەنجامی سیاسەتی دژی کوردە و وتی،"ئەم ڕێگایە، ڕێگایەکی بێکۆتاییە. دەسەڵات لەناو دۆخە نالەبارەکەیدا دەگەوزێت."

فاتین کانات ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد. کانات ڕایگەیاند، ئۆپەڕاسیۆنی ددژی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) بەردەوامی هەڵوێستی دژی کوردە و وتی،"ئێمە لە سەردەمێکداین کە دەسەڵات هێرش دەکاتە سەر هەموو ڕێکخستنەکانی بەناوی کورد و کوردستان. هێرشی سەر کەجەدەش ئەنجامی هەڵوێستی دژی کوردە. کەجەدە بووەتە ئامانجی دەسەڵات کە دوژمنایەتی بەسەردا دەسەپێنێت. لەگەڵ ئەوەی کەجەدە بەپێی یاساکان دەجووڵێتەوە، دەزگایەکی یاساییە و سیاسەتی دیموکراتی بەڕێوەدەبات، دەسەڵات بەم شێوەیە نزیک دەبێتەوە. ئەمە ڕێگایەکی بێکۆتاییە. بە کەڵکی دەسەڵاتیش نایەت. دەرفەتی کورد بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان، دەسەڵات دەترسێنێت. کەوتوونەتە ناو دۆخێکی ئاڵۆز دەگەوزن."

بەرگریەکی بێکاریگەر دەکەن

کانات ئاماژەی بە پڕۆژەیاسای ئاکەپە و مەهەپەی سیستمی 'سەندیکاکانی پارێزەرانی فرەچەشن' کرد و ڕایگەیاند، بەمەش دەیانەویت گرنگترین بناغەی بەرگری ناکاریگەر بکەن.

کانات وەبیریهێنایەوە کە سەندیکای پارێزەران ئۆپۆزسیۆنە، بۆ ئەوەی سەندیکاکە تێکبشکێنن، دەیانەویت سیستمی سەندیکای هەمەچەشن دروست بکەن و وتی،"ئەو پڕۆژە یاسایە دەمێکە ئامادەیە. قسەکانی سەرکی سەندیکای پارێزەرانی ئەنقەرەیان لەبارەی سەرۆکی کاروباری ئەوقافیان کردە بیانوو و بەم شێوەیە ڕۆژەڤیان گۆڕی. لە وڵاتێک کە هەناسەی تێدا نەماوە، دەیانەویت ئەو دەزگا و ناوەندانەی کە هەناسەیەک وەبەر گەلدا دەهێننەوە، بگۆڕن.

کانات ئەوەی خستەڕوو، ئەگەر سیستمی سەندیکای هەمەچەشن بووە یاسا ئەو کاتە دەزگاکانی چاودێریکردنی مافەکانی مرۆب و سەندیکاکان لاواز دەبن و وتی،"لە هەمانکاتدا ئەو سەندیکایانەی کە لە لایەن ناوەندەکانی مافەکانی مرۆڤەوە پشتگیریان لێدەکرێت بناغەیەکی سەرەکین و مافەکانی مرۆڤ دەپارێزن. بەم یاسایەش لاواز دەبن. کێشە کۆمەڵایەتیەکان قوڵتر دەبنەوە."

کانات باسی لە نیگەرانی دەسەڵات بەرانبەر سۆشیاڵ میدیا کرد و وتیشی، دەسەڵات دەیەوێت سۆشیاڵ میدیاش کۆنتڕۆڵ بکات.

کانات لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەی خستەروو، دەسەڵات هەوڵ دەدات ئۆپۆزسیۆن و رەخنەکان وەک تیرۆر لەقەڵەمبدات، بەڵام لەم ڕووەوە سەرناکەوێت.

ف.ق