کوردان لە لیماسۆل پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە دەربڕی

کوردان لە شاری لیماسۆلی قوبرس پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە'ی کەجەکە دەربڕی.

چالاکیەکە ئێوارەی شەممە ئەنجامدرا. فاریمە دۆغان هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکرات لەسەر ناوی چالاکوانان قسەی کرد.

فاتیمە دۆغان رایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کورد قڕ دەکات و وتی،"داگیرکەری لە چوار پارچەی کوردستان بەردەوامە. داگیرکەران هێز لە پشتگیری نێودەوڵەتی و نۆکەران لە کوردستان وەردەگرن."

دۆغان گۆشگەیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەبیرهێنایەوە و وتی،"ئێمەش بەشداری لە هەنگاوی کەجەکەدا دەکەن کە بە دروشمی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' ڕاگەیەنراوە. ئێمە بەم دروشمە بەشداری لە هەموو چالاکیەکاندا دەکەین."

ف.ق