کوردانى رووسیا بڕیارەکەى ئەمریکایان ئیدانە کرد

کوردانی هەرێمەکانی سیبریا و ساراتۆڤ لە رووسیا بڕیارەکەى ئەمریکایان لە دژی بەڕێوەبەرانى پەکەکە ئیدانە کرد و رایانگەیاند، تێکۆشانى ئازادى بەهێزتر دەکەن.

چەلیابینسکی سیبریایى رووسیا

کوردان لە شاری چەلیابینسک لە هەرێمى سیبریا کۆبوونەوە و بڕیارەکەى ئەمریکایان لە دژی بەڕێوەبەرانى پەکەکە جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان ئیدانە کرد.

کوردانی چەلیابینسک رایانگەیاند، بڕیارەکەى ئەمریکا بەردەوامیى پیلانگێڕیى نێودەوڵەتییە، کە لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو.

راشیانگەیاند، گەلی کورد لە ئێستا بە دواوە بۆ سەرخستنى تێکۆشانەکەى لە دژی ئەو بڕیارە دەنگ بەرز دەکاتەوە و ناڕەزایەتى دەردەبڕێت و تێکۆشانەکەى بەهێزتر دەکات.

سێڤدین داڤۆیى و لەنا تیتال بە نوێنەرایەتیی کوردان لە چەلیابینسک وتەیان پێشکەشکرد و رایانگەیاند، ئەو بڕیارە بڕیارێکى بێ بەها و بێ نرخە.

ساراتۆڤ - رووسیا

چالاکییەکى تر بۆ ئیدانەکردنى بڕیارەکەى ئەمریکا لە ناوچەى یەرشۆڤ لە هەرێمى ساراتۆڤ ئەنجامدرا.

کوردان لە یەرشۆڤ کۆبوونەوەیەکیان رێکخست و رایانگەیاند، بڕیارەکەى ئەمریکا بە مانای پشتیوانیکردنى ئەمریکایە بۆ دەوڵەتى تورک.

ئەوانەى وتەیان لە چالاکییەکەدا پێشکەشکرد باسی ئەوەیانکرد، وەک هەموو شوێنەکانى تری جیهان چالاکی لە دژی ئەو بڕیارە ئەنجام دەدەن و لە رووسیاش لە دژی ئەو بڕیارە رادەوەستن و لە دژی بڕیارەکە تێدەکۆشن.

ئەوەشیان راگەیاند "کوردان لە ساراتۆڤ هەموو کات پشتیوانى تێکۆشانى ئازادیى گەلی کورد بوون و لە ئێستاش بە دواوە تێکۆشانەکەمان بەهێزتر لە جاران بەڕێوەدەبەین".

ر.م