کوردانی ئەوروپا بۆ ئۆجالان دەڕژێنە سەر شەقامەکان

کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە - ئەوروپا) بانگەوازی کردبوو ئەمڕۆ هەموان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڕژێنە سەر شەقامەکان. کەجەدەکە – ئەوروپا ناونیشان و کاتی چالاکییەکانى ئەمڕۆی بڵاوکردەوە.

خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکان لە دواى ئاگرکەوتنەوە لە دوورگەى ئیمراڵی، کە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانى تری سیاسیی تیادایە، بەردەوامییان هەیە. لە رۆژی پێنجەشممەوە تاوەکو ئێستا لە ژمارەیەکى زۆر لە ناوەندکانى ئەوروپا کورد و دۆستەکانیان رژاونەتە سەر شەقامەکان و بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.

کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە - ئەوروپا) لە راگەیاندراوێکدا داواى لە هەمووان کردووە، کە ئەمڕۆ شەممە لە ئەوروپا بڕژێنە سەر شەقامەکان.

کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە - ئەوروپا) رایگەیاندووە، هەموو ئەوانەى لە ئیمراڵی روودەدەن دەوڵەتی تورک لێیان بەرپرسیارە. دەمانەوێت ئەنجوومەنى ئەوروپا و سی پی تی، کە سەر بە ئەنجوومەنى ئەوروپایە بە ئەرکی خۆیان هەستن و بۆ ئەو دۆخە دەستبەکار بن.

کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە - ئەوروپا) لە راگەیاندراوەکەیدا داوواى ئەوەیکردووە، لە هەموو گۆڕەپان و شەقامەکان و لە هەموو شوێنێکدا و بە رۆحی سەفەربەری لە دژی گۆشەگیری راپەڕن، چونکە تەندروستی، ئاسایش و ژیانى رێبەر ئاپۆ لە پێش هەموو شتێکەوەیە، بۆیە داوا لە هەموو کوردستانیان، دیموکراتیکەکان، رۆشنبیران و دۆستانی دەکەین لە ئەوروپا و کانادا بەشداری چالاکییەکان ببن.

ناونیشان و شوێن و کاتی چالاکییەکان بۆ ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠  و ١ی ئاداری ٢٠٢٠

 

ALMANYA

Koln

(Herêmên Koln, Dusseldorf ve Bonn)

Koln: Dom Onun

Saet: 13:00

*

Dortmund

Katılacak Cihler (Essen, Duisburg, Bielefeld, Essen, Munster )

Cih: Reinodilkirche

Saet: 15:00

*

Frankfurt

Cih: Bocenheimmer Warte

Saett: 14:00

*

Hamburg

Cih: Sterschanze Bahnhof

Saet: 15:00

*

Bremen

Cih: Matkplatz (Pêşiya Parlementoyê)

Saet: 14:00

***

FRANSA

Toulouse

Cih: Metro Jean Jaurès

Saet: 12.00-14.00

*

Strasbourg

Cih: Place de la gara

Saet: 13.00

*

Marsilya

Cih. Canabier

Saet: 13.00

*

Paris

Cih: Qada Republique

Saet: 14.00

*

Rennes

Cih: Place de Colombier

Saet 16.00

***

DANİMARKA

Kopenhag

Cih: Pêşiya Rêxistina Efû ya Navneteweyî

Saet: 13.00

***

KANADA

Toronto

Cih: Dundas & yange

Saet: 4:00

***

SWÎD

Stockholm

Cih: Sergelstorg

Saet: 17.00

*****

شوێن و کاتی چالاکییەکان بۆ رۆژی یەکشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٠

1 ADAR YEKŞEM

HOLLANDA

Arnhem

Cih Willemsplein

Saet: 14.00- 17.00 arası

***

YEWNANISTAN

Atina

Akademia meydanı

Saet: 17.00

 

ژ.ت

کوردستانیان لە ٢٣ شاری ئەوروپا بۆ ئۆجالان رژانە سەر شەقامەکان