کوردانی ئەوروپا یادی شەهیدانی مانگی تەموزیان کردەوە

کوردستانیانی ئەوروپا یادی شەهیدانی مانگی تەموزیان کردەوە.

ستۆکهۆڵم

لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید یادی دیار غەریب ئەندامی کۆمیتەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە کرایەوە کە لە ٥ی تەموزی ٢٠١٩دا لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو.

مەراسیمی یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە ستۆکهۆڵم ئەنجامدرا، ئەحمەد کارامووس هاوسەرۆکی کەنەکە و شیلان غەریب خوشکی دیار غەریب و ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد.

لە مەراسیمەکەدا شیلان غەریب خوشکی دیار غەریب رایگەیاند، باجی ئازادی خوێنە، دیار غەریبیش بۆ ئەو باجە هیچ کاتێک دوودڵ نەبوو. دیار غەریب بۆ ئازادی گەلەکەمان ژیانی خۆی بەخت کرد.

ئۆسلۆ

لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج یادی شەهیدان کرایەوە.

مەراسیمی یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد. وەلی شەنگالی بەناوی ناوەندەکە قسەی کرد و وتی، لەو ڕۆژەوەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دامەزراوە گۆڕانکاری لە عەقڵیەتی خۆیدا دروست نەکردووە.

هیلدیشم

لە شاری هیلدیشمی ئەڵمانیا یادی شەهیدانی مانگی تەموز کرایەوە. مەراسیمەکە کە لە لایەن خانەوادەی شەهیدانی ئەڵمانیا/ ویلایەتی ساکسۆنیای خواروو ڕێکخرابوو، لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد بەڕێوەچوو.

سەرەتا مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە خوێنی پاکی شەهید هەڵمەت و شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ی تەموز و شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی شۆڕشی جیهان دەستیپێکرد.

دوات دوو سینەڤزیۆن لەبارەی بەرخۆدانی ١٤ی تەموز و دیار غەریب پیشاندران.

مونیخ

لە شاری مونیخی ئەڵمانیا یادی شەهید زیلان و ئەو ٣٣ کەسە کرایەوە کە لە سێواس کۆمەڵکوژ کران.

لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا کە پێویستە لەدژی هێرش و کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک لە هەموو شوێنێک کورد و گەلانی ژێردەستە پێکەوە بجووڵێنەوە.

ئولم

لە شاری ئەولمی ئەڵمانیاش لە ناوەندی کەلتوری تۆههوم یادی ٣٣ شەهیدی سێواس کرایەوە. ڕۆژنامەنووس و نووسەر ئەحمەد نەسیم باسی لە قۆناگی مێژوو و پرسە نوێکانی کرد و هۆکاری سیاسەتەکانی بۆ بەشداربووان شیکردەوە.

ف.ق