کوردانی دانیشتووی لیماسولی قوبرس هەنگاوەکەی کەجەکەیان بەرز نرخاند

کوردانی دانیشتووی شاری لیماسولی قوبرس هەنگاوی "گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە"یان بەرز نرخاند کە لە لایەن کەجەکەوە راگەیێنراوە.

ئێوارەی رۆژی شەممە کوردانی دانیشتووی شاری لیماسولی قوبرس چالاکیەکیان ئەنجامدا و تێیدا فاتما دۆغان هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵاتیی دیمۆکراتیک لێدوانێکی بڵاو بکردەوە.

دۆغان رایگەیاند، دەوڵەتی تورک، گەلی کورد قڕدەکاتەوە و وتی، ئەم داگیرکەریە لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەردەوامە و داگیرکەران هێزی خۆیان لە بێدەنگیی نێودەوڵەتی و نۆکەرانی کورد وەردەگرن.

دۆغان هاوکات تیشکی خستە سەر گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وتی:"ئێمەش پێشوازی لە هەنگاوەکەی کەجەکە دەکەین کە لە ژێر ناوی "گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە"دا رایگەیادووە. ئێمەش بەم دروشمە بەشداری لە هەموو چالاکیەکاندا دەکەین."

ز.ش