کوردانی ڕووسیا پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە دەربڕێ و گۆشەگیریان شەرمەزار کرد

کوردانی ڕووسیا سیاسەتی ڕەتکردنەوە و لەناوبردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد و جەختیان کردەوە کە ئەو سیاسەتە سەرناکەوێت.

کوردستانیان لە دەڤەرە جیاوازەکانی ڕووسیا بە ئامانجی پشتگیریکردنی هەنگاوی "بەسە بۆ گۆشگیری، فاشیزم و داگیرکەر و کات کاتی ئازادیە"ی کەجەکە و شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا.

کوردانی ناوچەی میچوورینسکی هەرێمی تامبۆڤ، بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری قوڕسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆبوونەوە و کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

لەسەر ناوی کوردستانیان نەبی عەبدولسەلام سەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەی میچوورینسک قسەی کرد. عەبدولسەلام گۆشگەیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان وەک کوردانی دیاسپۆرای گۆشگیری قبوڵ ناکەن و بۆ ئازادکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی تێکۆشانیان فراوان دەکەن.

هەروەها باسی ئەوەی کرد کە گەلی کورد ئۆجالان وەک ڕێبەر دەبینێت، هەروەها عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی تاکە موخاتەبی چارەسەری پرسی کوردە و وتی،"دەوڵەتی داگیرکەری و فاشیتی تورک بەو هێرشەکانی هیچ ئەنجام بەدەستناهێنێت و تا هەپەگە هەبێت تێکۆشانی گەلی کوردیش بەردەوام دەبێت.

عەبدولسەلام هاوکاری بەڕێوەبەری باشووری کوردستانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و وتی،"پەدەکە بێ ئەوەی درەنگ ببێت پێویستە لە هێڵێ خیانەت بگەڕێتەوە."

لە کۆتاییدا عەبدولسەلام داوای لە هەموو کورد کرد و پێویستە یەکبگرێت و لەدژی هێڵی خیانەت یەکێتی خۆی بەهێز بکات و لەدژی دەوڵەتی فاشیستی تورک پێکەوە تێبکۆشێت.

ز.ش