کوردستانیان لە شاری بوردوخی فەرەنسا گۆشەگیریان ئیدانە کرد

لە شاری بوردوخی فەرەنسا لە چوارچێوەی هەنگاوی "گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادیە" کە لە لایەن کەجەکەوە راگەیێنرا، چالاکیەک بەڕێوە چوو. 

لە چالاکیەکەدا باس لەوە کرا کە، ئەوان خاوەنداریی لەو هەنگاوەی کۆما جڤاکێک کوردستان-کەجەکە دەکەن و چەند پەیام و وتەیەکیش پێشکەش کران. لە پەیامەکاندا خۆڕاگریی گەریلاکان لە حەفتەنین لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، بەرز نرخێنرا.

ئەحمەد سەمسور لەسەر ناوی ئەنجومەنی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کورد لە بوردوخ وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی:"تا ئەو رۆژەی رێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، ئێمە وەکو گەلی کورد لە خۆڕاگریدا دەبین. دەبێت هەموو کەسێک خاوەندی لەو خۆڕاگری و تێکۆشانە بکات."

ز.ش