کەجەدەکە-ئەوروپا بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری کورد عەلی جۆنتای پەیامێکی بڵاو کردەوە
کەجەدەکە-ئەوروپا بانگەوازییەکی بۆ مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی عەلی جۆنتای لە فەرەنساوە بۆ شاری مەرەشی باکوری کوردستان، بڵاو کردەوە.
کەجەدەکە-ئەوروپا بانگەوازییەکی بۆ مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی عەلی جۆنتای لە فەرەنساوە بۆ شاری مەرەشی باکوری کوردستان، بڵاو کردەوە.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا بە بۆنەی کۆچی دوایی عەلی جۆنتای، پەیامێکی سەرەخۆشی بلاو کردەوە.
لە پەیامەکەدا باس لەوە کرا:" عەلی جۆنتای ٤٠ ساڵ بە بڕوای عەلەویەت و ناسنامەی کوردییەوە لە ناو ریزەکانی بزوتنەوەی ئازادیدا، تێکۆشا. جۆنتای لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٠ لە شاری فریبورگی ئەلمانیا کۆچی دوایی کرد. ئێمە تێکۆشانەکەی بە بیر دێنینەوە و سەرەخۆشی خۆشمان ئاڕاستەی خانەوادەکەی و گشت کوردستانیان دەکەین.
مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی ناوبراو، لە ئێوارەی ٢٠ی شوبات، کاتژمیر ١٧:٠٠ بە کاتی ئەوروپا لە فریبورگ بەڕێوە دەچێت و تەرمی ناوبراو دەنێردرێتە بۆ شاری مەرەش. لەم چوارچێوەیەدا بانگەوازی ئەوە دەکەین کە گەلی وڵاتپارێزمان بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکەن."
ز.ش