کەجەدەکەی ئەوروپا لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان بانگەوازی بۆ چالاکی کرد

کەجەدەکەی ئەوروپا دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپەی وەکو کودەتا لەدژی گەل پێناسە کرد و بانگی لە گەلی کوردی کرد کە لە ئەوروپا، کانادا، ئوسترالیا و ژاپۆن، لەدژی ئەو دەستبەسەرداگرتنە بڕژێنە سەر شەقامەکان و چالاکی بکەن.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکەی ئەوروپا، سەرنجی ڕاکێشایە سەر دۆڕانی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ٣١ی ئازار/١١ی نەورۆز (خاکەلێوە) و ڕایگەیاند، دەیەوێت کەلێنى و شکستی تێکۆشانەکەی بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی گەورە شارەکانی ئامەد، وان و مێردن پڕ بکاتەوە.

کەجەدەکەی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکرد، کودەتا لە ئیرادەی گەل کراوە و ڕایگەیاند: "هاوپەیمانیی نێوان ئاکەپە - مەهەپەی فاشیست وەکو هەورێکی ڕەش بەسەر گەلانی تورکیادا بڵاوبوەەتەوە، بە هێرش لەدژی گەلی کورد و ئیرادەی گەلی هەلبژێردراو لە ڕێگەی یاساوە داگیرکەریی و قڕکردن دەکات.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەو هێرشە دژی هەموو کۆمەڵگە کراوە، ئاماژە بەوەشکرا، "دەبێت مرۆڤە پێشکەوتووەکان، ڕۆشنبیران، شۆڕشگێڕان، دیموکراتیکەکان و ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی بە خێرایی ناڕەزایی خۆیان لە دژی ئەوە نیشان بدەن. دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و دەوڵەتانی ئەوروپاش دەبێت ناڕەزایی خۆیان لەدژی ئەو دەستبەسەرداگرتنە نیشان بدەن، بە بەرپرسیارێتی هەڵسوکەوت بکەن".

کەجەدەکەی ئەوروپا دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی شەرمەزار کرد و بانگی لە گەلی کورد کرد لە ئەوروپا، کانادا، ئوسترالیا و ژاپۆن کرد، کە بە خێرایی ناڕەزایی خۆیان نیشان بدەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوش هاتووە: "بانگی گەلەکەمان لە ئەوروپا، کانادا، ئوسترالیا، ژاپۆن و هێزە شۆڕشگێڕەکان، دیموکراتیکەکان و ڕۆشنبیران دەکەیەن ئەمڕۆ کاتژمێر ١٨:٠٠ بە شێوەیەکی هاوکات، چالاکی ئەنجام بدەن".

ژ.ت