گەنجان لە هەیلبرۆنی ئەڵمانیا چالاکیان ئەنجامدا

گەنجانی کورد لە شاری هەیلبرۆنی ئەڵمانیا لەسەر پردێک کە رێگایەکی سەرەکیە پانکارتیان هەڵواسی و گۆشەگیری سەر ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.

گروپێک لە گەنجانی کورد بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شاری هەیلبرۆنی ئەڵمانیا لەسەر پردێک کە رێگایەکی سەرەکیە پانکارتیان هەڵواسی و چالاکیان ئەنجامدا.

پانکارتەکە کە لە سەر قەڵەباڵغترین رێگا هەڵواسرا بە زمانی ئەڵمانی و کورد دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' نووسرا و پۆستەری ئۆجالان و پەکەکە هەڵواسرا.

پانکارتەکە ماوەیەکی زۆر بە پردەکەوە مایەوە.

ف.ق