گەنجانی کورد لە مارسیلیا بۆ ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا

لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا گەنجانی کورد لەدژی گۆشگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگیر لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ڕێگا مەدە' لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا گەنجانی کورد لەدژی گۆشگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا.

گەنجان ئێوارەی سێشەممە کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە دەروازەی ڕێگای تۆلۆن کۆبوونەوە و پانکارتی 'ڕێگا بە ژیانی بێ ڕێبەرتی مەدە' یان بەرزکردەوە.

گەنجان کە وێنەکانی ئۆجالانیان بەرز کردەوە بە وتنەوەی دروشم دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. هەروەها داوا لە گەنجان کرا، بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە کەمپینی 'ڕێگا مەدە' بکەن.

ف.ق