یونان ١٨ فڕۆکەی جەنگی لە فەڕەنسا دەکڕێت
کیریاکۆس میچۆتاکیس سەرۆکوەزیرانی یونان لە کاتێکدا کە ئاڵۆزیەکانی نێوان یونان و تورکیا زیادی کردووە ڕایگەیاند کە ١٨ فڕۆکەی جەنگی لە جۆری ڕافال لە فەڕەنسا دەکڕن.
کیریاکۆس میچۆتاکیس سەرۆکوەزیرانی یونان لە کاتێکدا کە ئاڵۆزیەکانی نێوان یونان و تورکیا زیادی کردووە ڕایگەیاند کە ١٨ فڕۆکەی جەنگی لە جۆری ڕافال لە فەڕەنسا دەکڕن.
سەرۆکوەزیرانی یونان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ١٨ فڕۆکەی جەنگی لە جۆری ڕافال لە فەڕەنسا دەکڕن و بۆ هێزی دەریاییش ٤ فڕۆکە دەکڕن.
ئاماژەی بەوەشدا کە ١٥ هەزار سەربازی تر بۆ ناو سوپاکەیان زیاد دەکەن و بودجەیەکی زیاتر بۆ سوپا تەرخان دەکەن.
کیریاکۆس میچۆتاکیس باسی ئەوەی کرد کە کات هاتووە هێزەکانمان پڕچەک بکەین. ئەوەش بەرنامەیەکی گرنگە کە قەڵغانی نەتەوەیی بەهێز دەکات. و وتی،" ئەم بڕیارە بەهەزاران دەرفەتی کاریش دروست دەکات."
فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنساش لە تویتێکدا خۆشحاڵی خۆی لەبەرانبەر فرۆشتنی فڕۆکەکان بە یونان پیشاندابوو.
ز.ش