یەژەکە-ئەلمانیا لە دژی هێرشەکەی هاناو بانگەوازییەکی بلاو کردەوە

دوای هێرشە چەکدارییەکەی شاری هاناو لە ویلایەتی فرانکفۆرد، یەکێتی ژنانی کورد لە ئەلمانیا (یەژەکە-ئەلمانیا) تیشکی خستە سەر بەرپرسیاریەتی حکومەتی ئەو وڵاتە بەرامبەر بەو هێرشە و بانگەوازییەکی بۆ ئەنجامدانی چالاکی ناڕەزایەتی بڵاو کردەوە.

یەکێتی ژنانی کورد لە ئەلمانیا لە بارەی هێرشە فاشیستەکەی شاری هاناو لە ویلایەتی فرانکفۆردی ئەلمانیا کە لە ئەنجامدا نۆ کەس گیانیان لەدەستدا، لێدوانێکی بڵاو کردەوە.

لە لێدوانەکەدا هاتووە:" دوێنێ ئێوارە لە ئەنجامی هێرشێکی فاشیست لە هاناو نۆ کەس گیانیان لەدەستدا کە کوردیشی تێدایە. ئەم هێرشە فاشیستە کە لەم چەند ساڵەی دواییدا سێیەمین جارە ئەنجام دەدرێت، ئەوە دەردەخات کە ئەو فاشیزمەی لە ئەلمانیا هەیە لە ناو رێکخستنبوونێکی سێ قۆڵی دایە و لایەنێکی، لە ناو خودی دەوڵەتدایە و لایەنێکی دیکەی رێکخستنکراو و لایەنێکی دیکەشی تاکەکەسییە."

'دەوڵەتی ئەلمانیا بەرپرسیارە'

تەژەکە-ئەلمانیا هاوکات لە لێدوانەکەیدا رایگەیاند، پێناسەکردنی ئەم هێرشە فاشیستە وەکو چالاکییەکی تاکەکەسی، شاردنەوەی ریکخستنی ئەم ئایدۆلۆژییەیە و بەم شێوەیە باسی لێوە کرا:" خودی دەوڵەتی ئەلمانیا، سیاسەت و ئەو قسانەی کە کۆچبەران و بە تایبەت کورد پشتگوێ دەخات، بەرپرسیارە بەرامبەر بەو هێرشەی هاناو. دەوڵەت و حکومەتی ئەلمان، لە جیاتی ئەوەی تیشک بخاتە سەر ئەو فاکتەرانەی دەبنە هۆکاری فاشیزمی راستڕەو، هێرش دەکاتە سەر هێزە چەپ و ئۆپۆزیسیۆنەکان. ئەم سیاسەتی زۆرەملێیە هۆکار و بەرپرسیاری سەرەکییە کە هێزە ئەمنییەکان تا ئێستا بکوژەکەیان لە هاناو ئاشکرا نەکردووە."

'خۆپاراستن و تێکۆشان بەرفراوان دەکەین'

لە بەردەوامی لێدوانەکەدا هاتووە:" ئێمە ناهێلێن فاشیزم لەمناو ئەم کۆمەڵگایەدا رۆژ بە رۆژ بەهێزتر ببێت و ببێت بە شتێکی ئاسایی و رۆڵەکانمان لێ بسەنێتەوە. ئێمە وەکو ژنانی کورد لە دژی ئەم شێوە فاشیزمە مۆدێرنەی سیستمی کاپیتالیست و دەوڵەتان، لێرەو و لە هەموو شوێنێک، لە خۆڕاگریدا دەبین. لەسەر ئەم بنچێەیە بانگەوازی ئاڕاستەی گەلەکەمان دەکەین کە لە دژی دڕندایەتیەکەی هاناو بەشداری لە چالاکییەکان بکەن، لە دژی فاشیزم خۆپاراستن و تێکۆشان بەرفراوان بکەن."

'بانگەوازی ئێمە بۆ ئەنجامدانی رێپێوان'

ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو کوردستانیان دەکەین کە لە ئەمڕۆ بە دواوە بەشداری لە چالاکییەکانی سەرتاسەری ئەلمانیا و رێپێوانەکەی دژی فاشیزم لە هاناو بکەن."

لە لێدوانەکەیدا یەژەکە-ئەلمانیا لە بارەی بەروار و شوێنی رێپێوانەکە ئەم زانیارییەی بڵاو کردەوە:

شوێن: هاناو

ناونیشانی رێپێوانەکە: Paulskirche

کاتژمێر:١٨:٠٠ بە کاتی ئەوروپا

ز.ش