یەکینەکانی تۆڵە لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز پێشوازی لە هەنگاوەکەی کەجەکە کرد و بەو بۆنەوەی لە ئامەد چالاکیان ئەنجام. یەکینەکە بانگەوازیەکیشی بڵاو کردەوە کە هەموو کەسێک پێشوازی لەو هەنگاوە بکات.
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز پێشوازی لە هەنگاوەکەی کەجەکە کرد و بەو بۆنەوەی لە ئامەد چالاکیان ئەنجام. یەکینەکە بانگەوازیەکیشی بڵاو کردەوە کە هەموو کەسێک پێشوازی لەو هەنگاوە بکات.
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز رایگەیاند، ئەوان دەبنە پێشەنگی هەنگاوی "گۆشەگیری و فاشیزم و دایگرکەری بەسە، کاتی ئازادی" کە لە لایەن کەجەکەوە راگەیێنراوە.
یەکینەکە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی کردەوە کە، ئیدی کاتی قسەکردن بەسەر چووە. دەبێت هیچ کەسێک نەڵێت، ئەمە کاری من نیە. هەر کوردێک لە هەر شوێن و گۆڕەپانێکە، بەشداری لەم هەنگاوەدا بکات.
چالاکیەکانی ئامەد
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز رایگەیاند لە ئامەد زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجام داوە و بەم شێوەیە باسی لێوە کرد:
"لە بەرواری ١٦ی ئەیلول کۆنتەینەرێکی قەرەقۆلی جەندرمەکانیان لە ناوچەی فارقینی ئامەد بە چالاکیەک لەناوبرد. چەندین ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنتڕۆلکردنی ئاگرە گەیشتنە شوێنی چالاکیەکە.
لە بەرواری ١٧ی ئەیلولیشدا بە تەقەمەنی دەستی و چەکی سووک لە دژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە سەر رێگای فارقین و ئێلح چالاکیەک ئەنجام درا. چەندین ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی چالاکیەکە، ژمارەی کوژرا و بریندارەکان پشتڕاست نەکرایەوە. یەکینەکانمان بە بێ زیان گەڕانەوە و لە شوێنی چالاکیەکە دوور کەوتنەوە.
لە ١٦ی ئەیلولدا لە گەڕەکی پێنجی نیسان لە ناوچەی باخلاری شاری ئامەد لە گروپێکی بازرگانی بە مادەی بێهۆشکەرەوە چالاکیەک ئەنجام درا و گروپەکە سزا درا."
ز.ش