یەکینەکانی تۆڵە لە ٧ شار چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵە ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە ٧ شاری کوردستان و تورکیا بە دەیان چالاکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوەکەدا زانیاری لەبارەی چالاکیەکانی ئامەد، ئێلح، بەدلیس، وان، ئەستەنبوڵ، ئەدەنە و مەرسین بڵاوکراوەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا لەسەر ناوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' ئەم زانیاریانە بڵاوکرانەوە:

ئامەد

"چالاکیەکانی یەکینەکانی تۆڵەی شەهید عەلی شێر کۆنیا / شەهید زین ئامارا:

١٠ی ئەیلول لە ناوچەی سور لە گەڕەکی گونەی ئیکی وێستگەیەکی دەداش بە چالاکیەک تەقینرایەوە.

١١ی ئەیلول لە ناوچەی فارقین لە گەڕەلی باخچەلیئەڤلەر بە تەقەمەنی و چەک لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش چالاکی ئەنجامدرا.

لە گەڕەکی شکەقی ناوچەی فارقین لەدژی ئۆتۆمبێڵی سەربازی کە لەناوچەکە دەگەڕا بە تەقەمەنی و فیشەکی هەوایی چالاکی ئەنجامدرا.

ئێلح

چالاکی یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سەما کۆچەر و شەهید دەستان هازۆ:

١٠ی ئەیلول لە گەڕەکی ساغلکی ئێلح ئۆتۆبۆسێکی کۆمپانیای دیندار تۆریزم سووتێنرا. ئەو کۆمپانیا نۆکەرە کاری هێنان و بردنی سەرباز و پۆلیسی دەکرد. تا ئەو کارە بکات و ئاڵای تورک بە سەیارەکانیانەوە بێت، لەبەرانبەریان چالاکی ئەنجام دەدرێت.

١١ی ئەیلول لەسەر رێگای نەخۆشخانەی ناوەندی ئێلح ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆبلۆی سپی کە دوژمن بۆ گوێگرتن بەکاری دەهێنێت، لەگەڵ کەلوپەلەکانی ناوی کە نرخەکەی دەگاتە سەد هەزار لیرە سووتێنرا.

بەدلیس

چالاکی یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سینان گارزان:

٩ی ئەیلول لە ناوچەی پیشەسازی تەتوان لەدژی ککارگەیەکی فاشیستە نۆکەرەکان چالاکی ئەنجامدرا.

١١ی ئەیلول لە گەڕەکی کارشیاکای تەتوان لەدژی جاشێکی چەتەکی فاشیست بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدرا.

وان

چالاکای یەکینەکانی شەهید کورتای فەڕاشین و شەهید نوودا:

١٢ی ئەیلول لە گەڕەکی سخکێ بازرگانەکانی مادەی هۆشبەر و بەکارهێنەرانی مادەی هوشبەر سزادران.

١٠ ، ١١ و ١٢ ئەیلول لە گەرەکی شافاکی ناوچەی ڕیگای ئارمووس لەدژی پۆلیسی دوژمن کە هەوڵیان دەدا رێگاکە کۆنتڕۆڵ بکەن یەکینەکانمان سێ ڕۆژ لە دەڤەرەکە لەدژی پۆلیس شەڕیان کرد و رێگایان نەدا پۆلیسەکان بچنە ناو گەڕەکەکە.

١٣ی ئەیلول لە گەڕەکیی سخکێ وێستگەیەکی کۆمپانیایەکی جی ئێس ئێم سووتێنرا.

ئەستەنبوڵ

چالاکی یەکینەکانی تۆڵەی شەهید هەڵمەت / شەهید ئارین میرکان:

لە ئەستەنبوڵ ٩،١٠،١١ و ١٢ی ئەیلول لە گەڕەکەکانی ئەو شارە ١٧ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.

١١١ی ئەیلول لە سوڵتانبەیلی پێشانگایەکی جلوبەرگ لە باڵەخانەیەکی ٣ نهۆمیدا و بارهەڵگری کۆمپانیایەکە سووتێنران.

ئەدەنە

١١ی ئەیلول لە گوزەلباخچە بازرگانەکانی مادەی هوشبەری ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست سزادران، جایخانەیەکیش کە قوماری تێدادەکرا، لەناوبرا.

لە گەڕەکەی ناوەندی باڵەخانەیەک کە کاری نابەجێی تێدا دەکرا لەلایەن یەکینەکانی ئێمەوە بە تەقەمەنی ئاگادارکرایەوە.

مەرسین

یەکینەکانی شەهید ئەسمەر کینار

١٢ی ئەیلول لە ناوچەی ئاکدەنیز ئۆتۆمبێلێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا جۆری مستربۆشی سووتێنرا.

ز.ش