یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە: ئێمە لێپرسینەوە لە ئاگرەکەی ئیمڕالی دەکەین

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی، بە هۆی ئاگرەکەی ئیمڕالیەوە لەدژی باڵەخانەی کار کە هاوکاری ئاکەپەیە چالاکی ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی دوای ئاگرکەوتنەکەی ئیمڕالی لە ئەستەنبوڵ لەدژی هاوکارەکانی ئاکەپە چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکان ئەم زانیاریانەیان بڵاوکردەوە:

"ئەندامانمان دوێنێ کاتژمێرەکانی شەو لەدژی باڵەخانەی کاری ٦ قاتی هاوکاری ئاکەپە لە ناوچەی باخچەلیئەولەری ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا بەشێكی زۆری باڵەخانەکە سووتا و لەناوچوو.

'لێپرسینەوە دەکەین'

ئێمە لەدژی بەردەوامی پیلانگێڕیی بێدەنگ نابین. ئێمە حسابی هەر دارێک دەکەین کە لە ئیمڕالی سوتاوە و چالاکی ئەنجامدەدەین و حساب لە دەوڵەتی تورک دەخوازین. ئێمە ئێستا لە قۆناخی چالاکی بێوەستانداین."

ف.ق