یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی لە ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی ئەمڕۆ ٢١ی شوبات لەدژی کارگەیەکی جلوبەرگ چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکان لەبارەی چالاکیەکەیانەوە ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"ئەندامانی یەکینەکانی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی ئەمڕۆ ٢١ی شوبات کاتژمێر ١:٠٠ لە ناوچەی باخچەلیئەڤلەری ئەستەنبوڵ لەدژی کارگەیەکی جلوبەرگ چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کە لە دژی باڵەخانەی کارگە ٣ قاتیەکە لە کۆڵانی کاڤاکی ناوەڕاستی باخچەلیئەڤلەر ئەنجامدرا، بەشێک لە کارگەکە بە تەواوەتی سووتێنرا و لەناوچوو."

ف.ق