یەکینەی تۆڵەسەندنەوە هۆشداری دایە بازرگانانی مادەی بێهۆشکەر

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز هۆشداری دایە بازرگانانی مادەی بێهۆشکەر و هاوکارانیان.

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز لەم بارەیەوە لێدوانێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتوو:

"هێزەکانی سیستم کە گەنج و لاوە قارەمانەکانمان هان دەدەن بۆ بەکارهێنانی ماددەی بێهۆشکەر، بە مادەی کیمیایی هەوڵ دەدەن وەک رۆبۆتیان لێبکەن و دووریان بخەنەوە لە کلتور و زمان و راستی ژیانیان، با باش بزانن کە لەو کارانەیاندا سەرکەوتوو نابن و لە هەموو شوێنێک دەبنە ئامانجی چالاکییەکانمان. یان دەبێت دوور بکەونەوە لەو ژیانە گەنیوە، یان تا ئەو رۆژەی کۆتایی بەو ژیانە دەهێنن، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت.

چالاکی

٢٠ی شوبات لە گەڕەکی عەلی پاشای ناوچەی سووری ئامەد هۆشداری درایە دوو بەکرێگیراوی سیستم بە ناوەکانی ئەیوب چەلیک و بەکر چەلیک کە گەنج و لاوەکانمان بەرەو بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی بێهۆشکەر هان دەدەن و سزا دران. لە ناوچەکانی باغلار، سوور و پەیاس ئەو کەسانەی هاوکاری دوژمنن، دەستنیشان کراون. ئەمەش دوایین هۆشدارییە دەدەین بەوانیش.

٢١ی شوبات لە گەڕەکی کایارتەپەی ناوچەی باغلاری ئامەد مارکێتێکی سیستم لە لایەن ئێمەوە سووتێندرا و زیانێکی زۆری مادیی بەرکەوت.

٢٢ی شوباتیش لە ناوچەی باهچەلی ئەڤلەری شاری ئەستەنبول کارگەیەکی هاوکارانی دوژمن لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێندرا و زیانێکی زۆری مادی بەر کەوت."

ز.ش