یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی ساکینە جانسز چالاکیەکی ئەنجامدا

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز رایگەیاند، ٢٠ی تەمموز لە ناوچەی سەربازی یەنی دۆغانی سەر بە کوچوک چەکمەجەی سەر بە شاری ئەستەنبول، چالاکیەکیان ئەنجامداوە.

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ناوچەی سەربازی یەنی دۆغانی سەر بە ناوچەی کوچوکچەکمەجەی شاری ئەستەنبول چالاکیەکی سابوتاژیان ئەنجامداوە.

لە راگەیێنراوەکەدا باس لەوە کراوە کە، قولەیەکی سەربازی لە ناو براوە، بەڵام لە بارەی چارەنووسی ئەو سەربازەی لە قولەکەدا بووە، هیچ زانیاریەکیان پشتڕاستکراویان بەدەست نەهێناوە و دوای چالاکیەکەش یەکینەکە بە بێ زیان گەڕاوەتەوە بۆ شوێنی بارەگای خۆی.

یەکینەکە هەروەها رایگەیاند، ئەو چالاکیەیان پێشکەش کردبووە بە رێبەر ئاپۆ، هاوکات بۆ ئەوەی مۆڕاڵ و هێز ببەخشن بە هەڤاڵانیان لە شاخەکان کە لە خۆڕاگریدان و جەختیشیان کردەوە کە تا ئەوکاتەی شارەکان لە فاشیستان دەکەن بە گۆڕستان، تێکۆشانیان بەردەوام دەبیت.

ز.ش