یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر دوو بەرپرسی تورکدا سەپاند

یەکێتی ئەوروپا بە هۆی هەوڵی دەرهێنانی غازی سروشتی (sondaj) لە دەریای سپی لە لایەن بەڕێوەبەرانی کارگەی تورکیش پەترولیوم کۆرپرەیشن (TPAO) سزای بەسەر دوو بەپرسی تورکدا سەپاند.

بە پێی راگەیێندراوێکی کۆنسەی ئەوروپا، لە بارەی هەر یەک لە محمد فەروح ئاکالن و عەلی جۆشکون نام ئۆغلو بەڕێوەبەرانی (TPAO) بڕیاری سەپاندنی سزا دراوە.

بە پێی راگەیێندراوەکە گەشت و  سەردانی هەر یەک لەو دوو بەرپرسە تورکە بۆ ئەمریکا قەدغە کراوە و سەرمایەکانیشیان بلۆک کراوە.

کۆنسەی ئەوروپا هاوکات رایگەیاند، ئەمریکاش  سولفە و هاوکاری نادات بەو کەس و دەزگایانەی کە سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت.

ز.ش