هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

یەکەى تۆڵە لە ئیستەنبول چالاکیی ئەنجامدا

دەستەیەک بە ناوی "یەکەى تۆڵەى شەهید ساکینە جانسز" رایانگەیاند، ئەندامەکانیان لە ئیستەنبول لە دژی کارگەیەکى "فاشیستەکان" چالاکییەکیان بە شێوەى سابوتاژ ئەنجامداوە و بەوە هۆیەوە کارگەکە سوتاوە.

دەستەى تۆڵەى شەهید ساکینە جانسز راگەیاندراوێکى لەبارەى ئەوە چالاکییەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "یەکەکەمان رۆژی ٢٣ی شوبات لە گەڕەکی تەپەسوتو لە ناوچەى عومرانییە کارگەیەکى فاشیستەکانیان لە رێگەى چالاکیی سابوتاژەوە کردە ئامانج و سوتا".

بەپێى راگەیاندراوەکەى ئەو یەکەیەى تۆڵە، بەهۆی چالاکییەکەوە زیان بە کارگەکە و ئەو ئۆتۆمبێلانە گەیشتوون، کە لەو کارگەیەدا بوون و ئەوەشى راگەیاندووە: "هەموو شوێنێکى کاری فاشیستەکان و هاوکارەکانیان لە ئامانجماندایە. تاوەکو گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتایى پێ نەیەت و ئۆجالان ئازاد نەبێت، ئەوا بە بڕیارمەندنی و پێداگرییەوە بەردەوامی بە چالاکییەکانمان دەدەین".

ژ.ت