یەکەکانى تۆڵە لە ئیستەنبول ٣٤ ئۆتۆمبێل و عەمبارێک و مارکێتێکیان سوتاند
یەکەکانی تۆڵەى شەهید ساکینە جانسز / شەهید باران دێرسیم رایانگەیاند، لە نێوان ١٦ بۆ ٢٠ی تەممووزدا لە ئیستەنبول ٣٤ ئۆتۆمبێل و عەمبارێکی خواردەمەنی و مارکێتێکیان سوتاندووە.
یەکەکانی تۆڵەى شەهید ساکینە جانسز / شەهید باران دێرسیم رایانگەیاند، لە نێوان ١٦ بۆ ٢٠ی تەممووزدا لە ئیستەنبول ٣٤ ئۆتۆمبێل و عەمبارێکی خواردەمەنی و مارکێتێکیان سوتاندووە.
یەکەکانى تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز / شەهید باران دێرسیم رایانگەیاند، لە نێوان ١٦ بۆ ٢٠ی تەممووز لە ئیستەنبول زنجیرە چالاکییان ئەنجامداوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ١٦ی تەممووزدا لە گەڕەکی کارتاڵ تۆپسەلڤی ئیستەنبول ٣ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانی ئاکەپە و هەر ئەو شەوە ٢ ئۆتۆمبێلی جۆری دۆبلۆی کۆمپانیای دابەشکردنی گازی ئیستەنبول (ئیگداش - Îgdaş) ئاگریان تێبەردرا و سوتێنران.
لە ١٧ی تەممووزیشدا لە شەقامی کورفالی ماهیر کارتاڵ ٣ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان و هەر لەو رۆژەدا لە یاکاجیک ئوگورمونجو لە بازاڕی پۆلیسە داگیرکەرەکاندا ٤ ئۆتۆمبێل سوتێنران.
یەکەکانى تۆڵە ئەوەشیان راگەیاندووە، لە ١٨ی تەممووزدا لە گەڕەکی ئەسەنیالی پیکابێک و ئۆتۆمبێلێکی تری فاشیستەکان و لە ١٩ی تەممووزدا لە گەڕەکی گازی ٢ ئۆتۆمبێلی بەرپرسانی تورک سوتێنران.
یەکەکانی تۆڵە ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ٢٠ی تەممووزدا لە رامی عەمبارێکى خواردەمەنی و لە کوچوک کۆی-یش مارکێتێت و ١٧ ئۆتۆمبێلی تریان سوتاندووە.
یەکەکانی تۆڵە داوایان لە گەنجان کردووە، کە لە دژی فاشیزم ئاگری بەرخودان گەش بکەن.
ژ.ت