یەکەکانى تۆڵە ٢ بارهەڵگر و ٦ ئۆتۆمبێلی تری فاشیستەکانیان سوتاند

یەکەکانی تۆڵەى شەهید هەڵمەت و شەهید ئارین میرکان رایانگەیاند، لە ئیستەنبول ٢ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ٦ ئۆتۆمبێلی تری  عەمبارێکی خۆراکی فاشیستەکانیان سوتاندووە.

یەکەکانى توڵەى شەهید هەڵمەت و شەهید ئارین میرکان راگەیاندراوێکیان لەبارەى چالاکییەکانیانەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ١٩ی حوزەیران لە ناوچەى سیلیڤریی ئیستەنبول لە دژی گەراجی بارهەڵگرەکان چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامداوە. راشیگەیاندووە "لەو چالاکییەدا ٢ بارهەڵگر بە تەواوەتی لە ناو چوون".

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بازاڕی رامی ئیستەنبول-یش لە دژی عەمبارێکى خوراکی فاشیستەکان، کە خۆراکی بۆ دوژمن دابین دەکرد، چالاکییەک ئەنجامدرا و عەمبارەکە سوتێنرا.

هەر لەو راگەیاندراوەدا باسی ئەوەشکراوە، لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ناوچەى بەیکۆزا لە ئیستەنبول ٦ ئۆتۆمبێلی تری فاشیستەکان ئاگریان تێبەردرا و بە تەواوەتی سوتێنراون.

ژ.ت