یەکەکانی تۆڵە لە دژی فاشیستەکان لە ئیستەنبول چالاکییان ئەنجامدا

یەکەکانی تۆڵەى شەهید زەریان دەنیز لە ئیستەنبول لە دژی فاشیستەکان چالاکیی ئەنجامدا.

یەکەکانی تۆڵەى شەهید زەریان دەنیز لەبارەى چالاکییەکانیان لە ئیستەنبول راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى یەکەکانی تۆڵەى شەهید زەریان دەنیزدا هاتووە:

"مەڵتەپە

ئەندامانى یەکەکانی تۆڵەى شەهید زەریان دەنیز بەرەبەیانی رۆژی ١٤ی شوبات لە دژی ناوەندێکى کاری ١٨ نهۆمیى فاشستەکان لە گەڕەکی جەڤیزلی لە ناوچەى ماڵتەپەى ئیستەنبول چالاکییان ئەنجامدا. بەهۆی ئەو چالاکییەوە چەندین نهۆمی ئەو ناوەندە ئاگریان گرت و سوتان و بەشێکى زۆری ناوەندە زیانی پێگەیشت.

فاتیح

رۆژی ١٣ی شوبات لە بەری ئاکسەرای لە ناوچەى فاتیح لە ئیستەنبول چالاکییەکی سابوتاژ لەلایەن یەکەکانمانەوە لە دژی بینایەکى ٢ نهۆمیی فاشیستەکان ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا بیناکە بە تەواوی تەقێنراویەوە و خاپوورکرا.

هەروەها رۆژی ٢ی شوبات لە ناوچەى فاتیح لە ئیستەنبول بینایەکى تری ٢ نهۆمیی سەر بە لایەنگرە فاشیستەکانى ئاکەپە – مەهەپە کرایە ئامانجی یەکەکانمان و لەو چالاکییەدا ئەو بینایەى هاوکاریى فاشیستەکان بە تەواوی خاپوورکرا".

ژ.ت