یەکەکانی تۆڵە: هەموو شارەکان دەکەینە گۆڕەپانی راپەڕین

یەکەکانی تۆڵەی شەهید ساواش ئامەد رایگەیاند، لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەموو شوێنێک دەکەن بە گۆڕەپانی راپەڕین. ئەو یەکەیە لە زۆرێک لە شارەکاندا خەباتی هەڵواسینی پۆستەر و لافیتەى بەڕێوەبرد.

یەکەکانی تۆڵەى شەهید ساواش ئامەد رایگەیاند "کورد لە دژی فاشیزمی پاکتاوکەر خاوەنی مێژوویەکی بێهاوتای بەرخودانە. کورد دەزانێت چۆن هەر شەقام و شارێک بکاتە گۆڕەپانی سەرهەڵدان و راپەڕین".

لە بەردەوامیی راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، گەنجانی کورد بە رۆحی فیدایی بۆ کوردستان و عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرەنگاری دەکەن و لە دژی هێرشە گشتییەکانی سیستمی پاکتاوکاری تورک لە هەموو شەقام و کۆڵان و گەڕەک و شارێکدا بەرخودان دەکەن و لە دەوری ئۆجالان دەبنە بازنەى ئاگر، هەر گەڕەکێک دەکەنە قەڵای بەرخودان و هێڵی بەرخودانی نەپساوە جێبەجێ دەکەین.

یەکەکانی تۆلە ئەوەشیان راگەیاند، لە ١٨ی ئەیلول دا لە چوارچێوەى هەڵمەتی 'گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی بەدیهێنانی ئازادییە' لە شارەکانی، ئێلح، وان، بەدلیس، ئیستەنبول، ئامەد، ئاگری، ئەدەنە، مێرسین و مێردین پۆستەر و لافیتەیان هەڵواسیوە.

ژ.ت