یەکەکانی تۆڵەی شەهید ساواش ئامەد لە ئیستەنبول ٤ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند

یەکەکانی تۆڵەى شەهید ساواش ئامەد رایانگەیاند، لە ئیستەنبول ٤ ئۆتۆمبێلی ئەندامانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەیان سوتاندووە.

یەکەکانی تۆڵەى شەهید ساواش ئامەد راگەیاندراوێکیان لەبارەی ئەو چالاکییانەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ئیستەنبول دەبنە پێشەنگی هەڵمەتی 'کۆتایی بە گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بێنە، کات کاتی بەدیهێنانی ئازادییە'، کە لەلایەن کەجەکەوە راگەیاندراوە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، یەکەکانی تۆڵەى شەهید ساواش ئامەد لە رۆژانی ١١ و ١٣ی ئەیلول دا گیوزەل یالیای پەندیک لە ئیستەنبول ٤ ئۆتۆمبێلی هاوکارە فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان سوتاندووە.

ژ.ت