یەکەی تۆڵە بڕیاری "چالاکیى بەردەوام"ی دا

یەکەى تۆڵەى شەهید ساکینە جانسز رایگەیاند، لە ناوچەى عومرانییەی ئیستەنبول "ئۆتۆمبێلێکى ئاکەپەییەکان و بۆفییەکی لایەنگرەکانیان ئاگر تێبەردرا".

یەکەى تۆڵە لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ٢٧ی شوبات لە گەڕەکی چکماک لە ناوچەى عومرانییەى ئیستەنبول چالاکییەکیان ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە "ئۆتۆمبێلێکى ئاکەپەییەکان و بۆفییەکی هاوکارەکانیان لەلایەن یەکەکەمانەوە ئاگریان تێبەردرا".

ئەوەشیان راگەیاندووە "ئەندامانی یەکەکەمان لە دژی ئاگرکەوتنەوەکەى ئیمراڵی بڕیاریانداوە کە چالاکیی بەردەوام و بێ پسانەوە ئەنجام بدەن. بڕیارمانداوە گەورە شارەکانى تورک بکەینە گۆڕەپانی سوتان و ئاگرکەوتنەوە و ژیانى ئازاد لەگەڵ رێبەرایەتى بخوڵقێنین".

ژ.ت