حکومەتی عێراق سکاڵای لە سەر ئێران تۆمار کرد

حکومەتی عێراق بەهۆی هێرشەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵای لەسەر ئێران تۆمار کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکراکرد کە بە هۆی هێرشە موشەکیەکەی سەر هەولێر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵای لەسەر ئێران تۆمار کردووە.

وەزارەتەکە رایگەیاند، کە لە دژی هێرشەکانی ئێران دوو نامەیان لە رێگەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاراستەی ئانتۆنیۆ گۆتێرس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە.

سوپای پاسداران شەوی کانونی دووەم بە موشەک هێرشی کردە سەر هەولێر. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کەس ژیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون.

هـ . ب