لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا ٢ هاوڵاتی مەدەنی لە سوریا کوژران

لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا کە لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا ئەنجامیدا، لانیکەم ٢ هاوڵاتی مەدەنی کوژران.

ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی سوریا رایگەیاند، لە بەرانبەر خاڵێک لە باشوری دیمەش هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدراوە. زۆربەی هێرشەکان بە سیستمی دژە موشەکی تێکشکێنراون. بەپێی ئاژانسەکە ٢ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ناوەندەکەی لە لەندەنە رایگەیاند، هێرشەکە لەدژی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی میلیشیاکانی ئێران لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق ئەنجامدراوە.

ئیسرائیل لە سەرەتای ئەمساڵەوە حەوت جار هێرشی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامداوە.

مانگی شوبات لە هێرشێکدا لە نزیک دیمەشق ٢ سەربازی حکومەت و ٤ میلیشیای سەر بە ئێران کوژرابوون.

ف.ق