لە کۆگاکانی تەقەمەنی نزیک دیمەشق تەقینەوە ڕوویدا

لە کۆگای تەقەمەنی، گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا، تەقینەوە ڕوویدا.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە دیمەشق و دەوروبەری ڕوویداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تەقینەوەکە لە کۆگاکانی تەقەمەنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران ڕوویداوە، کە ھاوپەیمانی حکومەتی دیمەشقن.

رێکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە، نازانرێت تەقینەوەکە لە ڕێگەی ھێرشی ئاسمانی یان زەمینییەوە ئەنجامدراوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕابردوو، فڕۆکەی شەڕی ئیسرائیل بۆردومانی کۆگاکانی چەک و خاڵە سەربازییەکانی دەوروبەری دیمەشقی کرد و بەهۆیەوە ٢ میلیشیای سەر بە ئێران و ٤ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران. له ھێرشەکاندا دوو سەڕبازی حکومەتی دیمەشق و ٥ میلیشیا بریندار بوون.

ڕۆژی ١٩ی تەمووز، لە نزیک دیمەشق، هەندێک خاڵی گروپە میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران و سوپای دیمەشق لە ڕێگەی ھێرشی ئاسمانەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ میلیشیا کوژران

ژ.ن