خۆیان ئاسایشی خۆیان دابین دەکەن

ئاسایشی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی حەلەب لە لایەن دانیشتوانی گەڕەکەکەوە دابیبن دەکرێت، کە خۆپاراستنیان کردووە بە بنەما بۆ خۆیان.

ڕێکخستنی خۆپاراستن لە حەلەب

دانیشتوانی گەرەک، کە لە دوو گەڕەکی کوردی نیشینی حەلەب لە نێوان کاتژمێر ٢٠:٠٠ بۆ ٠٥:٠٠ بەشێوەیەکی ڕێک لە دەورییە ئاسایشەکاندان، ئاماژەیەییان بەوەدا خۆپاراستن بە قەد وەک نان و ئاو گرنگە.

فاتمە محەمەدی (٤٣) ساڵ بۆ ئاژانسی هەواڵی (ANF) قسەیکرد، ئاماژەی بەوەدا خۆپاراستن ئەرک و بەرپرسیارێتیییەکی بنەڕەتیییانە و وتی: "گەر گەڕەکەکەمان نەپارێزین، ئەوە هەموو کەسێک بە ئاسانی دێتە ژوورەوە. بە دابینکردنی ئاسایش لە جێگەیی بچوکیشدا دەتوانین ئارامی بئافرێنین. خۆپاراستن بە بەرپرسیارێتی دەبێت. گەر شێخ مەقسود وەک قەڵای بەرخۆدان ناوی دەرکردووە هەر لەم ڕوانگەوەیە کە خۆپاراستنێکی بەهێزی هەیە. ئەم خۆپاراستنانەش لە چەندین لایەنەوە بەشداری تێدا دەکرێت و ژنانیش پێشەنگایەتییان دەکات."

نابێت وەڕەسبوون لە خۆپاراستندا هەبێ

لوقمان قادری (٥٠)ساڵ ئەوەی دەستنیشانکرد خۆپاراستن لە پێناوی گەل نەبێت هەر نابێت و وتی: "هەموو کوردێک دەبێت کۆڵان و گەڕەک و ماڵەکەی خۆی بپارێزێت. ئەم کۆڵانە، ئەم گەڕەکە شاهیدی بەرخۆدانێکی بێهاوتان. وەڕەسبوون لە خۆپاراستن بەمانایی تینووبوون دێت لە شەڕدا. بە خۆپاراستنێکی بە ڕێکخراو دەتوانین خۆپاراستنی خۆمان دابین بکەین و ڕێگە لە سیاسەتی شەڕی تایبەت بگرین. بۆیە مرۆڤی ڕێکخستن بوو، دەتوانێت خۆپاراستنی ڕێکخستن بوویش بئافرێنێت."

هەروەها شیرین خشمانی (٣٣) ساڵ ئاماژەی بە گرنگی خۆپاراستن دا و وتی: "لە خۆپاراستنی شێخ مەقسوددا ئەرکی خۆپاراستنمان بەجێگەیاند. خۆپاراستن لە ناو و ئاو گرنگترە. ژن بە خۆپاراستن پاشە ڕۆژی کۆمەڵگە دابین دەکات."

ئەرکێکە بۆمان

وەحید عەلی سەبری ئاماژەی بەوەدا وێڕایی تەمەن زۆری و بوونی نەخۆشی بەڵام بە ئەرکی خۆپاراستن هەڵدەستێت و وتی: "بەبێ پشتگیری هیچ کەسێک خۆپاراستنی خۆمان دامەزراند. لە چاوەروانی ئەوە نین هیچ کەسێک بێت بمانپارێزێت. وەک دانیشتوانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە هێزی خۆمان لە خۆمانەوە وەردەگرین و ئەرکێکە بۆمان."