لە گاڤلێبۆرگ مەراسیمی یادی شەهیدان بەڕێوەچوو
ئەنجومەنی گەلی گاڤلێبۆرگ بە بۆنەی ١٨ی ئایار رۆژی شەهیدان، یادی شەهیدانی کوردستانی بەرزڕاگرت.
ئەنجومەنی گەلی گاڤلێبۆرگ بە بۆنەی ١٨ی ئایار رۆژی شەهیدان، یادی شەهیدانی کوردستانی بەرزڕاگرت.
دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدانی شۆڕش بەڕێوەبەری ئەنجومەنی گەلی گاڤلێبۆرگ جەمال رۆژهەڵات قسەی کرد. رۆژهەڵات وتی، "ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ لێرە لە دیاسپۆرا دەتوانین کۆببینەوە، ئەوە لە سایەی شەهیدانە. لە مێژووی کوردستاندا دوو هێڵ پێکەوە لە ئارادان، هێڵی خیانەت و هێڵی شەهادەت. خیانەت بە داخەوە لەبەر ئەوەی هێڵێکی زۆر بەهێزە لە بەرامبەر ئەوەدا شەهادەتی گەورە دێنە ئاراوە و هێشتاش شەهید دەبەخشرێت. ئەوەی دەبێت ئێمە بیکەین، وەک سەرۆک ئاپۆ وتی، پەکەکە پارتی شەهیدانە و دەبێت ئێمە لەوە تێبگەین و بە گوێرەی ئەوە بجوڵێینەوە".
دوای رۆژهەڵات هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی گالڤەبۆرگ میرزا سەرێکانی قسەی کرد و وباسی بیرەوەریەکانی لەگەڵ بەشێک لە شەهیدانی دەکرد کە دەیناسین و دواتریش باسی یادگارییەکانی لەگەڵ شەهیدان لاڤین، شێرڤان، جەزیا و شەهید حەسەن کرد.
یادەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتاییهات.
هـ. ب