لە سین جان بومەلەرزە چەندین خانووی خاپورکرد

لە هەرێمی سەربەخۆی سین جانی وڵاتی چین، بومەلەرزەیەک بە پلەی ٧ پلەی ڕێخکتەر ڕویدا و لە ئەنجام دا زیاتر لە ١٢٠ خانوو زینانیان پێگەشتوە و داڕوخاون.

ناوەندی جیۆلۆجی ئەمریکا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە نزیکی سنوری قیرغستان ڕویداوە، هەرەوەها بومەلەرزەکە بە ٧ پلەی ڕێختەر ڕویداوە، بە قوڵایی ١٣ کیلۆمەتر.

بە پێی زانیاریی خۆجییەکانی ئەوە وڵاتە، نزیکەی ٤٧ خانوو داڕوخاون و ٧٨ خانویش زەرەریان پێگەشتووە.

هەروەها ئەوە خراوەتە ڕوو ٦ کەس برینداربوون و نزیکەیی ٢٠٠ کەسیش ڕزگار کراون، کە لە ژێر دار و پەردویی خانوەکاندا بە گیرهاتبوون