لیژنەی وزەی عێراق: پێدەچێت تورکیا بەهۆی نەوتی هەرێمەوە ١٠ ملیار دۆلار غەرامە بکرێت

ئەندامێکی لیژنەی وزەی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تورکیا لەوە دەترسێت حکومەتی عێراق بەهۆی کەیسی نەوتەوە سکاڵای دووەم بەرزبکاتەوە بۆ ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٣ کە قەرەبووەکەی دەگاتە ١٠ ملیار دۆلار".

 کازم توگی ئەندامی لیژنەی وزەی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد: "کێشەی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان یاساییەوە و تەکنیکی نییە، هەر لەبەرئەوەشە تا ئیستا تورکیا نایەوێت ئەو پرۆسەیە دەستپێبکاتەوە."
 هەروەها ئەو ئەندامەی لیژنەی وزەی پەرلەمانی عێراق ڕشیگەیاند: "تورکیا دەیەوێت قەرەبوی ئەو کاتە بکاتەوە کە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەنەکراوە، لە دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس".
 هەروەها ناوبراو تیشکی خستەسەر ئەوەی، بڕیاری وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بڕیارێکی نێودەوڵەتییە و لەلایەن دادگای عێراقەوە دەرنەچووە و تورکیا پابەند دەکات بە قەرەبووکردنەوەی عێراق.
 کازم توگی سەبارەت بە کەڵەکە بوونی سزاکان لەسەرتورکیا ڕایگەیاند: "تورکیا سەرپێچی یاسایی کردوە و دەیەوێت بڕی غەرامەکە کەمبکاتەوە و نیگەران و دو دڵیشە بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩دا دووجار لەسەر یەك غەرامەکراوە و پارەی غەرامەکەی نەداوە".
 کازم توگی وتی: تورکیا لەوە دەترسێت حکومەتی عێراق سکاڵای دووەم بەرزبکاتەوە بۆ ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٣ کە غەرامەکەی دەگاتە ١٠ ملیار دۆلاری ئەمەریکی.
لەمانگی ئازاری ٢٠٢٣دا، ژوری نێوبژیوانی دادگای نێودەوڵەتی لە پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لەڕێگەی تورکیاوە بە نایاسایی ناوبرد بەهۆی ئەوەی تورکیا پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی نێوان هەردو وڵاتەکە کە لەساڵانی ١٩٧٠دا واژۆکرابوو بەسەربەخۆ نەوتی هەرێمی هەناردەکردووە. 
 هەر لە بڕیارەکەدا هاتووە، پێویستە تورکیا بڕی یەك ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بە عێراق بدات، دوای ئەو بڕیارەی دادگای پاریس، دەستەبەجێ تورکیا هەناردەی نەویی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت و دوای چەند کۆبونەوەیەك لەنێوان عێراق و تورکیا، بەپێی زانیارییەکان حکومەتی عێراق مەرجەکانی تورکیا ڕەتکردۆتەوە.
ژ. ن