عێراق، سوریا دەکاتە بە دیلی تورکیا لە کەیسی نەوت

وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە دوای سودانی بۆ سوریا ڕایگەیاند: بەدوای دەروازەی نوێدا دەگەڕێن بۆ ھەناردەکردنی نەوت و ھەوڵی خستنەوەگەری ھێڵی ھەناردەکردنی نەوت لەرێگەی بەندەری بانیاسی سوریاوە دەدەن.

باسم عەوادی لە بارەی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سوریا رایگەیاند، عێراق بەدوای دەروازەی نوێدا دەگەڕێت بۆ ھەناردەکردنی نەوت ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەری  زۆر هەیە عێراق لەگەڵ سوریادا گفتوگۆ بکات بۆ بوژاندنەوەی بۆری نەوتی عێراق - بەندەری بانیاس کە لە ڕێگەری سوریاوە دەچێتەوە سەر دەریای ناوەراست.

وتەبێژی حکومەتی عێراق باسی لەوەشکرد، لەگەڵ باشبوونی رەوشی سوریا، کار لەسەر ھەناردەکردنی نەوت لە رێگەی ئەو بەندەرەی سوریاوە دەکرێت کە دەتوانن بەو رێگەیە بە خێرایی نەوت بگەیەننە کڕیارەکانیان.

وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی لەوەش کردوە، سوریا بەندەری زۆر گەورە و ناسراوی لەسەر دەریای ناوەڕاست ھەیە، ھەربۆیە ئەگەر سوریا رازی ببێت کە بەشداریی لە نەخشەڕێگای گەشەپێدان بکات لە رێگەی سێگۆشەی عێراق-سوریا-تورکیا، سەرچاوەی دارایی گەورە دەستەبەردەبێت.

ئەوە هەوڵانەی عێراق بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگات سوریاوە لە کاتێکدایە ئەو دەوڵەتە لە دوای زیاتر لە سێ مانگ گفتوگۆ نەگەیشتۆتە هێچ ڕێکەوتنیك لەگەڵ تورکیا بۆ ئەوەی جارێکی تر نەوت لەو دەوڵەتەوە هەناردە بکەن، بۆیە ئەگەری زۆرە عێراق هەوڵ بدات سوریا بکاتە  بەدیلی تورکیا لە کەیسی نەوت.

هـ . ب