ئەمریکا سیستمی موشەکی حوسیەکانی بۆردومان کرد

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتکۆم) رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە چوار جار سیستمی موشەکی حوسیەکانی یەمەنیان بۆردومان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی سێنتکۆمدا هاتووە، "٢١ی شوباتدا بە کاتی سەنعا لە نێوان کاتژمێر ٠٠:٠٠ بۆ ١٨:٤٥ هێزەکانی سێنتکۆم لە دژی ئەو سیسمە موشەکیە گەڕۆکانەی بۆ هێرشکردنە سەر کەشتیەکان لە دەریای سور ئامادەدەکران، چوار جار هێرشیان ئەنجامداوە".

راگەیەندرا کە هێزەکانی سێنتکۆم هەروەها درۆنێکی بۆمڕێژکراویشیان خستووەتە خوارەوە.

سێنتکۆم رایگەیاند کە سیسمی موشەکی و فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ناوچەکانی ژێر دەستی حوسیەکان مەترسییەکی جددی و بەرچاون.

حوسیەکان لە مانگی تشرینی دووەمە لە کەناراوەکانی یەمەن دەستیان بە هێرشکردنە سەر ئەو کەشتیانە کردووە، کە باس لەوەدەکەن پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە.

حوسیەکان بانگەشەی ئەوەش دەکەن کە بە مەبستی پشتیوانی لەگەلی فەلەستین ئەو هێرشانە ئەنجام دەدەن.

هـ . ب