ژمارەی کوژروانی کەرتی غەززە گەیشتە ٢٤ هەزار کەس

وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕایگەیاند لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە هەتا ئێستا، زیاتر لە ٢٤ هەزار کەس کورژراون.

بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی حەماس لە ١٠١هەمین ڕۆژی شەڕیی نێوان حەماس و ئیسرائیل ٢٤ هەزار و ١٠٠ کەس لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا کورژان، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێکی نوسینگەیی ڕۆژنامەوانی حکومەتی حەماس، لە شەویی یەک شەممە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شارەکانی خان یونس، ڕەفە و هەرێمەکانی تری کەرتی غەززە، زیاتر لە ٦٠ فەلەستینی کوژراون.