ئێران کەشتیەکی نەوتی بۆ ڤەنەزوئێلا نارد و هوشداری دایە ئەمریکا

ئێران کەشتیەکی نەوتی بۆ ڤەنەزوئێلا نارد و ڕایگەیاند، ئەگەری ئەمریکا کەشتیەکە ڕابگرێت، ئەنجامی خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی نووری نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمریکا بەو هەڵوێستە لە دەریا نێودەوڵەتیەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی ئارامی و ئەوەش دەبێتە ریسکێک و بێگومان ئەنجامی مەترسیدار بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ڕۆژی پێنجشەمە بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو، ئەمریکا هەوڵ دەدات لەدژی کەشتی نەوتی ئێران ڕێوشوێن بگرێتەبەر.

بە پێی زانیاریەکان کەشتی نەوتی ئێران بەرەو ڤەنەزوئێلا کەوتووەتەڕێ و بارەکەشی سووتەمەنیە.

عەلی ڕابیعی وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، ئێران و ڤەنەزوئێلا خاوەن پەیوەندی بازرگانین و دوو دەوڵەتی سەربەخۆن و وتی، "ئێمە بازرگانی دەکەین و نابێت کەس دەستوەردان بکات. پێویستە نەوتی خۆمان بفرۆشین و دەرفەتمان هەیە کە ئەو کارە بکەین."

ف.ق