بە هۆی بۆردمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی عەرەبی ١٣ هاووڵاتی لەیەمەن کوژران

لە یەمەن بە هۆی بۆردمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە پێشەنگایەتی عەرەبستان سەعودی، ١٣ هاووڵاتی کوژران و١٨ هاوڵاتی دیکەش بریندرا بوون.

هێزە هاوپەیمانەکانی وەڵاتانی عەرەبی کە سەرپەرەشتی عەرەبستان سەعودی بەڕێوە دەچێت، دوێنی شەو بە فڕۆکەی جەنگی شاری حاجە-ی یەمەن-یان کردە ئامانج. لەو هێرشانەدە زیاتر لە ١٣ هاووڵاتی کوژران و ١٨ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژی هەینی-ش لە ئەنجامی بۆردمانی ناوچەکانی یەمەن ١٨ هاووڵاتی دیکە کوژران.

عەرەبستان سەعودی دەربارەی ئەم هێرشانەوە هیچ لێدوانێکی بڵاو نەکردووەتەوە.