قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کوژران

لە هێرشێکی ئەمەریکادا قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کوژران.

میدیاکانی ئێراق کەمێک پێش ئێستا بڵاویان کردەوە، کەناڵی هەر یەکە لە قاسم سولەیمانی بەرپرسی سوپای قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و چەند کەسێکی دیکەی یاوەریان لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا بۆ سەر ڕێگایەکی نزیک لە فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی کوژراون.
هاوکات وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاش هەواڵەکەی پشتڕارستکردەوەتەوە و کوشتنەکەی سولەیمانی و موهەندیس و یاوەرانیانی لە ئەستۆ گرتوە و ئاشکرای کردوە: "دۆناڵد ترامپ واژۆی بۆ هێرشکردنەسەریان و کوشتنیان کردووە ".

 

هـ.هـ